مووچە خەیاڵییەکەی سەرۆکی فیفا ئاشکرابوو

16-02-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جیانی ئینفانتینۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ( فیفا )، لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا وردەکارییە داراییەکانی فیدراسیۆنەکەی بۆ ساڵی 2022 ئاشکراکرد، کە بووژانەوەیەکی گەورە و ناوازەی بەخۆیەوە بینیووە.
 
لە نێو وردەکارییەکانی فیفادا، زیادکردنی پاداشتی ساڵانەی جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفاش ئاماژەی بۆ کراوە، کە بڕی 620 هەزار فرەنکی سویسری کە دەکاتە 673 هەزار دۆلار وەردەگرێت.
 
کۆی مووچەی بنەڕەتی سەرۆکی فیفا بەر لە باج و خەرجی و یارمەتییەکانی فیفا 3.9 ملیۆن دۆلارە.
 
بە گوێرەی راپۆرتەکەی فیفا فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، دوای مۆندیالی 2022ـی قەتەر یەدەگی نەختینەی بەبڕی 3.97 ملیار دۆلار هەیە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2021 یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری هەبووە، بەمەش لە 2022 فیدراسیۆنەکە بووژانەوەیەکی زۆر گەورەی بەخۆیەوە بینیووە.
 
پێشبینی دەکرێت میوانداری مۆندیالی 2026 لە ئەمریکای باکوور و فرۆشتنی بلیتی یارییەکان، ملیارەها دۆلاری دیکە بخاتە سەر خەزێنەی فیفا.
 
فیفا لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت " پێگەی دارایی فیفا بەشێوەیەکی ناوازە و بەهێز و بەردەوام ماوەتەوە، لەگەڵ بنکەیەکی گەورەی پارە و یەدەگی گونجاو."
 
پێشبینییەکان بۆ مانگی کانوونی دووەم ئەوەیە کە لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا، داهاتی فیفا دەگاتە 11 ملیار دۆلار، ئەمەش بەهۆی بەکارهێنانی زۆرینەی یاریگەکانی ئەمریکای باکوور بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیالی 2026 کە 48 هەڵبژاردەی تێیدا بەشداردەبن و یارییەکانی لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک دەکرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە