رووداو دیجیتاڵ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی نەسڕی سعودی لە دۆسیەی دەستدرێژیکردنە سەر کچێک بێ تاوان دەرچوو و پێویستە کچەکە قەرەبووی رۆناڵدۆ بکاتەوە.
رۆژنامەی سەنی بەریتانی دەڵێت " کریستیانۆ رۆناڵدۆ 278 هەزار پاوەند کە دەکاتە نزیکەی 335 هەزار دۆلار، وەک قەرەبوو لە دۆسیەی دەستدرێژییە ساختەکەدا وەردەگرێت، کە دوای ئەوەی رۆناڵدۆ بێبەری دەرچوو ناوی دۆسییەکە بە دەستدرێژی ساختە دەهێنرێت."
بەپێی رۆژنامەکە دادگا بڕیارییداوە پارێزگاری کاترین ماریۆرگا، دەبێت ئەو پارەیە رادەستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆی بکات.
مایۆرگا پێشتر رۆناڵدۆی بەوە تۆمەتبارکردبوو کە لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری لاس ڤێگاسی ئەمریکا، لە ساڵی 2009 دەستدرێژیی کردووەتەوە سەری و لەبەرامبەر بێدەنگبوونی رۆناڵدۆ 375 هەزار دۆلاری پێداوە.
رۆناڵدۆ ئەوەی رەتنەکردبووە کە پەیوەندیی لەگەڵ ئەو خانمە نییە، بەڵام دووپاتیکردەوە کە کارەکە بە رێککەوتنی هەردوولا بووە، دوای ئەوەی رێکارە یاساییەکانیش گیرانەبەر رۆناڵدۆ لە دۆسییەکەدا سەرکەوت.
دادوەر بڕیاریداوە کە رۆناڵدۆ پارەیەکی زۆر لە رێوشوێنی دادگاییکردنەکاندا خەرجکردووە و زەرەرمەند بووە بەو دۆسیەییە، هەروەها داواکاری گشتیشی بە پیسکردنی دۆسییەکە تۆمەتبارکردووە کە بەڵگەنامەی وەهای خستووەتەڕوو کە شایستەی ئەوەنین بخرێنە بەرباس و زۆر نهێنین و پەیوەندیی بە کەسایەتییەوە هەیە.
ئەو دۆسیەیەی مایۆرگا لەسەر ئەو بنەمایە بووە کە تەنیا گومانێک هەبووە، واتا هەموو دۆسییەکە لەسەر بنەمای گومانکردن دروستبووە، رۆناڵدۆش بەشێکی زۆری ئەم بابەتە هەڵدەگرێت کە ماوەیەکی درێژی پێچوو.
لە مانگی شەشی ساڵی رابردووەوە دادگای لاس ڤێگاس ئەم دۆسیەی رەتکردەوە، پارێزەرەکەی ئەو کچەشی بەوە سزادا کە رەفتاری خراپی کردووە و بەڵگەی نهێنی هێناوە.
مایۆرگا لەسەر ئەوە سووربووە کە دەبێت رۆناڵدۆ قەربووی بکاتەوە و پارەی بداتێ کە بڕەکەی 64 ملیۆن دۆرلار بووە، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا رۆناڵدۆ بڕی 375 هەزار دۆلاری بەو کچە دابوو تەنیا لەپێناو ئەوەی کە بێدەنگ بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ