هێرشکرایە سەر واندا نارا

رووداو – هەولێر

بەهۆی کێشەی ماورۆ ئیکاردی لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان و دەنگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە، هێرشکرایە سەر واندا نارای هاوژینی ئیکاردی.

ئەمڕۆ لەبەردەم یاریگای سان سیرۆ لە میلانۆ چەند هاندەرێکی سەرشێتی ئینتەر میلان بە بەرد هێرشیان کردووەتە سەر واندا نارا کە لەگەڵ منداڵەکانی لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیاندا بوون و کەسەکانیش نەناسراونەتەوە.

هۆکاری هێرشکردنەکەش ئەوە بووە، ئەو هاندەرانە واندا نارا بە هۆکاری ئەوە دادەنێن کە ئیکاردی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان نوێنەکردووەتەوە.