رووداو دیجیتاڵ
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، یانەی شورتەی عێراقیی بەهۆی سەرپێچیکردن لە چامپیۆنزلیگی بژاردەی ئاسیادا بە تووندی سزادا.
فیدراسیۆنەکە لە راگەیێنراوێکدا یانەی سزادانی یانەی شورتەی راگەیاند و بڕیارییداوە بەهۆی کۆمەڵێک سەرپێچییەوە یانەکە بەبڕی 14 هەزار دۆلار سزابدرێت.
بەپێی راگەیێنراوەکە، یانەی شورتە لە دوایین مەشقەکانیدا بەر لە ئەنجامدانی یارییەکەیان بەرامبەر یانەی هیلالی سعودی، کەسایەتییەکی سیاسیان خەڵاتکردووە، ئەمەش پێچەوانەی یاساکانی فیدراسیۆنەکەیە، بۆیە بڕیاردرا بەو هۆیەوە یانەکە بەبڕی 5 هەزار دۆلار سزابدرێت.
سزایەکی دیکەی یانە عێراقییەکە، بەهۆی ئامادەکردنی ژمارەیەکی کەمی تۆپهێنەرەوە بووە لە یاریی بەرامبەر یانەی پاختاکۆری ئۆزبەکستانی، بۆ ئەوەش یانەی شورتە بەبڕی 5 هەزار دۆلاری دیکە سزادەدرێت.
سزای سێیەمی یانەی شورتە، هۆکارەکەی ئەوەیە لە یاریی یانە عێراقییەکە بەرامبەر یانەی پاختاکۆر، یانەکە پەیژەکانی یاریگەی بە ژمارە دیاری نەکردووە، بۆ ئەوەش یانەکە بەبڕی 4 هەزار دۆلاری دیکە سزادەدرێت.
بەشێوەیەکی گشتی ئەو سزایانەی بەسەر یانەی شورتەدا سەپێندراون دەگاتە 14 هەزار دۆلار و لە ئەگەری دووبارەکردنەوەیان، یانەکە سزای دیکەی بەسەردا دەسەپێندرێت.
یانەی شورتە لە چامپیۆنزلیگی بژاردەی ئاسیادا، 6 یاریی ئەنجامدا، هیچ یارییەکی نەبردەوە، بە چوار دۆڕان و دوو یەکسانبوون، هەر لە قۆناخی یەکەمدا ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ