ڤیدیۆ؛ لە مەشقەکانی ژاپۆنەوە هەواڵێکی ناخۆش گەیشتە هەڵبژاردەی عێراق

 
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ژاپۆن دوای بردنەوەی یاریی یەکەم لە جامی نەتەوەکانی ئاسیادا، ئامادەکارییەکانی بۆ دووەم یاریی بەرامبەر هەڵبژاردەی عێراق ئەنجامدا و لە مەشقەکانی هەڵبژاردەکەشدا هەواڵێکی ناخۆش بۆ عێراقییەکان هەبوو.
 
ژاپۆن پێش دەستپێکردنی مەشقەکانی ئەمڕۆی، یاریزانەکانی یادی 29 ساڵەی تاکۆمی مینامینۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەکەیان پیرۆزکرد، دوای ئەوە دەستیان بە مەشق و راهێنان کرد.
 
لە مەشقەکانی ئەمڕۆی هەڵبژاردەی ژاپۆن، دوور لە هەموو چاوەڕوانییەکان کارۆ میتۆما، ئەستێرەی پرێمەرلیگ و یانەی برایتن بەشێوەیەکی ئاسایی بەشداریی لە مەشقەکاندا کرد و دوای ماوەیەکی زۆر دوورکەوتنەوە بەهۆی پێکانەوە گەڕایەوە نێو راهینانەکان و ئەگەری هەیە رۆژی هەینی لە یاریی بەرامبەر عێراق ئەگەر بەشێوەی سەرەکیش یاریی نەکات، چەند خولەکێک بەشداری لە یارییەکەدا بکات.
 
ژاپۆن لە یاریی یەکەمیدا بە زەحمەت بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەرکەوتنی بەرامبەر هەڵبژاردەی ڤێتنام بەدەستهێنا، هەڵبژاردەکە یەکێک لە بەهێزترین بەربژێرەکانی بردنەوەی جامی ئاسیایە و رۆژی هەینی لە دووەم یارییدا بەرامبەر هەڵبژاردەی عێراق یاریی دەکات.