پۆرن ستارێک وێستهام تێکدەدات

رووداو دیجیتال

"پۆرن ستارێک وێستهام تێکدەدات"، ئەمە مانشێتی چەند رۆژنامەیەکی بەریتانی بوو، کە لەبارەی هاوژینی سەرۆکی یانەی وێستهام نووسیویانە.

ئەو رۆژنامانە چیرۆکی ئەو خانمە دەگێڕنەوە، کە ناوی ئێما بێنتۆنە و دەڵێن "ئیما هاوژینی داڤید سولیڤانی خاوەنی یانەی وێستهامە، لەبەرئەوەی یانەکە پۆستێکی نێو کارگێڕیی یانەکەی پێداوە، ناڕەزایەتییەکی زۆری ناوەتەوە و هاندەرانی یانەکە دەڵێن ئێمە هەرگیز بەو کارە رازی نابین".



وەک ئەو رۆژنامانە باسی دەکەن، ئەو خانمە مێژوویەکی رەشی هەیە و پێشتر پۆرن ستار بووە، بۆیە هاندەرای وێستهام دەڵێن "ئێمە رازی نین وەک هاندەریش بێتە نێو یاریگە، چ جای ئەوەی ببێتە ئەندامێکی دەستەی کارێگێڕیی یانەکەمان".

بێجگە لە هاندەران، میدیاکانیش هیرشێکی تووندیان کردە سەر کارگێڕیی یانەی وێستهام و سەرسامبوونی خۆیان لەو هەنگاوەی یانەکە نیشاندا، بەڵام کارگێڕی ئەو یانەیە هێشتا هیچ وەڵامێکی نییە و نازانرێت لە بڕیارەکەی پاشگەز دەبێتەوە یان نا، کە هەندێک پێیانوایە وێستهام لە کۆتاییدا لە ژێر گوشاری میدیا و سۆشیال میدیادا ئیما دەردەکات.