تاتا مارتینۆ: باشترین یاریزانی جیهان لای ئێمەیە

16-01-2014
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن تاتا مێسی بالۆن دۆر
A+ A-

رووداو – هەولێر

تاتا مارتینۆ راهێنەری یانەی بارسیلۆنا پیرۆزبایی لە رۆناڵدۆ دەكات بەبۆنەی بردنەوەی بالۆن دۆرەوە، بەڵام دەڵێت: "باشترین یاریزان لە بارسیلۆنایە".

تاتا لە لێدوانەكانی پێش یاریی یانەكەی بەرامبەر گیتافی لە جامی شای ئیسپانیا، كە ئەمشەو ئەنجامدەدرێت، گوتی: بردنەوەی خەڵاتێك شتێكە و ببیتە باشترین شتێكی دیكەیە، پیرۆزبایی لە رۆناڵدۆ دەكەم بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە، بەڵام ئێمە باشترین یاریزانی جیهانمان هەیە.

لەبارەی یارییەكەی ئەمشەویش گوتی:  ناكرێت رێگە بە هیچ ئەنجامێكی چاوەڕواننەكراو بدەین و بردنەوە باشترین خۆپاراستنە بۆ ئێمە.

تاتا گوتی: بارسیلۆنا لەژێر سەرپەرشتیی مندا تا ئێستا بە كەمتەرخەمییەوە یاریی نەكردووە، بەڵكو هەموو ئەركی خۆیان بەباشی ئەنجامدەدەن، تەنانەت ئەگەر یارییەكە بەبێ گۆڵیش تەواوبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە