رووداو دیجیتاڵ
پاتریک درێڤس، گۆڵپارێزی یانەی بۆخوم لە سەریدا تووشی پێکان بوو، دوای ئەوەی هاندەرێک شتێکی تێگرت و بەر سەری کەوت.
ئەم رووداوە بووە هۆی راگرتنی یارییەکە، کە تێیدا تیپەکەی درێڤس یەکسان بوو لەگەڵ یونیەن بەرلینی میوانداری بەئەنجامی 1-1 لە گەڕی 14ـی بوندێسلیگادا.
درێڤس خۆی ئامادە دەکرد بۆ ئەوەی لێدانێکی گۆڵ جێبەجێبکات، پێش ئەوەی شتێکی فڕێدراو لەلایەن هاندەرانەوە بەر سەری بکەوێت، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لەسەر زەوی دابنیشێت و چارەسەری وەربگرێت.
ناوبژیوان یارییەکەی راگرت و یاریزانانی هەردوو تیپی لە یاریگا دوورخستەوە، بەبێ ئەوەی روون بێتەوە کە ئایا یارییەکە دەستپێدەکاتەوە یان نا.
بەڵام دوای 25 خولەک یارییەکە دەستیپێکردەوە و فلیپ هۆفمانی هێرشبەر لە شوێنی درێڤس کرایە گۆڵپارێز، چونکە بۆخوم 3 گۆڕانکاریی خۆی کردبوو، هەر بۆیەش مافی گۆڕانکاری نوێی نەبوو.
وادیاربوو هەردوو تیپەکە رێککەوتبوون گۆڵ نەکەن و ئەمەش لە رێگەی بەفیڕۆدانی کات بەئەنقەستەوە بە روونی دیاربوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ