ڤیدیۆ؛ تیپەکەی چابی ئەڵۆنسۆ بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
Photo by Pau BARRENA / AFP
Photo by Pau BARRENA / AFP
نیشانەکردن چابی ئەڵۆنسۆ ئۆگسبۆرگ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی بایرلیڤەرکوزن بەسەرکردایەتی چابی ئەڵۆنسۆی راهێنەری ئیسپانی، بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و ئەمجارەش لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا لە ئۆگسبۆرگی بردەوە.
 
بایەرلیڤەرکوزن لە گەڕی چواردەمی خولی ئەڵمانیدا بووە میوانی ئۆگسبۆرگ و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێیبردەوە.
 
لە خولەکی چواردەدا مارتن تێریر گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد، و تیپەکەی ئەڵۆنسۆ بەردەوام بوو لەسەر هێرشەکانی بەمەبەستی تۆمارکردنی گۆڵی دووەم.
 
پێنچ خولەک پێش کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم فلۆریان ڤێرتز ئەوەی هێنایەدی و گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی زیادکرد.
 
لە نیوەی دووەمدا سەرەڕای هەوڵەکانی تیپی خاوەن یاریگا، هیچ شتێک نەگۆڕا و بایرلیڤەرکوزن حەوتەم سەرکەوتنی لەسەریەک لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا بەدەستهێنا.
 
بایرلیڤەرکوزن ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی لە خولی ئەڵمانیا تۆمارکرد، کە لە 17 یاری دەرەوەی یاریگای خۆیدا لە خولی ئەڵمانیا لە ساڵی 2024ـدا نەدۆڕاوە.
 
لیڤەرکوزن بەم بردنەوەیە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 29 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندیی بوندێسلیگا، کە بایرن میونشن سەرەڕای دۆڕانی بە ماینز بەئەنجامی 1-2، بەکۆکردنەوەی 33 خاڵ پێشەنگی ریزبەندییەکەی گرتووە.
 
لە کاتێکدا ئۆگسبۆرگ 16 خاڵی هەیە و پلەی 13ـی ریزبەندییەکەی گرتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە