فەرمی.. رووداو گۆڕانکارییەکی گەورەی خولی عێراق ئاشکرادەکات
رووداو دیجیتاڵ
تۆڕی میدیایی رووداو گۆڕانکارییەکی گەورە لە خولی عێراقدا ئاشکرا دەکات کە ئەم وەرزە گۆڕانکارییەکە دەکرێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیارییدا گۆڕانکارییەکی گەورە، لە رکابەرییەکانی خولی یانە نایابەکانی عێراقدا بکات و ژمارەی ئەو یانانەی لەم وەرزەدا دادەبەزن زیاد دەکرێت.
گۆڤەند عەبدولخالق، ئەندامی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لەنێو کۆبوونەوەی یەکێتییەکەدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیاری گۆڕانکاریکردن لە خولی عێراقدا دراوە و لە وەرزی 2021-2022 کە ئەم وەرزە دەکات ژمارەی ئەو یانانەی لە خولی عێراقدا دادەبەزن لە دوو یانەوە بۆ چوار یانە زیاد دەکرێت و لە وەرزی داهاتووە 18 یانە بەشداری لە خولی عێراقدا دەکەن.
لە خولی پلە یەکی عێراق دوو یانە کە یەکەمی هەردوو کۆمەڵەی یەکەم و دووەم دەبن دەگەنە وەرزی داهاتووی خولەکە.
لە ماوەی رابردوودا بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی هەڵبژاردەی عێراقەوە رەخنەی زۆر لە خولی عێراق گیراوە و بە یەکێک لە هۆکارەکانی لاوازی هەڵبژاردەی عێراق ناوبراوە، بۆیە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا پێداچوونە بە خولەکەدا بکات و ژمارەی ئەو یانانەی دادەبەزن زیادبکات.
بەهۆی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەوە یانەی هەولێر بەپێی ریزبەندی ئێستای خولی یانە نایابەکانی عێراق، کە لە پلەی حەڤدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە لەژێر هەڕەشەی دابەزیندایە.
جگە لەوەش بەپێی زانیارییەکانی رووداو، یەکێکی دیکە لەو گۆڕانکارییانەی لەم وەرزەی خولی عێراقدا دەکرێت، لەسەر هەموو یانەکان پابەند دەکرێن کە شرۆڤەکارێکی تایبەت بە یانەکە و راهێنەری توانای جەستەییان هەبێت.
جگە لەوەش بەپێی زانیارییەکانی رووداو، یەکێکی دیکە لەو گۆڕانکارییانەی لەم وەرزەی خولی عێراقدا دەکرێت، لەسەر هەموو یانەکان پابەند دەکرێن کە شرۆڤەکارێکی تایبەت بە یانەکە و راهێنەری توانای جەستەییان هەبێت.