کات و شوێنی دەنگدانی یانەی بارسێلۆنا ئاشکراکرا

15-12-2020
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا کات و شوێنی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی یانەکەی دیاریکرد.

لە راگەیەندراوێکدا کە لە پێگەی فەرمی یانەکە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لە ماددەی 35 و 43دا یاسای سەرەکیدا، لێژنەی کارگێڕی رازیبوو بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و دەستەی کارگێڕی یانەکەمان.

یانە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە، رۆژی 24ـی مانگی یەکی ساڵی داهاتوولە کاژێر 9ـی بەیانی تاوەکو 9ـی شەو بەبێ وەستان لە بنکەکانی دەنگدان، پرۆسەی دەنگدانی یانەکە دەستپێدەکات، هەموو بنکەکانی دەنگدانیش ئامادەکراون.

بارسێلۆنا لە درێژەی راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، لە ژێر رێنمایی توندی تەندروستی دەنگدان دەستپێدەکات، هەروەها بۆیەکەمجار ئەم دەنگدانە بەشێوەی نا مەرکەزی لە 10 بنکەی دەنگداندا بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ ئەوەشدا رێنمایی بە دەنگدەران دەدەن کە لە کاتی جیاجیا دەنگبدەن بۆ ئەوەی قەڵەباڵخی درووستنەبێت.

شوێنەکانی دەنگدانیش 10 بنکەن لە کامپ نۆو لە بارسێلۆنا، خیرۆنا، تاراگۆنا، تۆرتوسا، ولیدا، مەدرید، ڤالێنسیا، سێڤییا، پالما دی مایۆرکا و ئاندۆرا لاڤێلا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە