پەیامی مێسی و رۆناڵدۆ و لەبارەی پێکهاتەی خەونەکان

15-12-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

گۆڤاری فرانس فۆتبۆڵی فەرەنسی سێ پێکهاتەی باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێی ئاشکراکرد، پێکهاتەکانیش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

لە پێکهاتەی خەونەکانی گۆڤارەکەدا، لیڤ یاشین، گۆڵپارێزی پێشووی رووسیا، کافۆ، بەرگریکاری بەرازیل، فرانس بیکنباوەری ئەڵمانی، پاوڵۆ ماڵدینی، دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا، چاڤی هێرناندێز، لوتەر ماتیۆس، پێلێ، رۆناڵدۆ دێلیما، لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەبیندرێن.



دوای هەڵبژاردنیان لە نێو پێکهاتەی خەونەکاندا، هەریەکە لە لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆشحاڵی خۆیان پێشاندا، مێسی لە پەیامێکدا دەڵێت، سەربەرزم بەوەی کە لەنێو پێکهاتەکەدام، سوپاس بۆ هەڵبژاردنی من و پیرۆزبایی لە هەموو ئەو یاریزانانە دەکەم کە لە پێکهاتەکەدان.

لەلایەن خۆیەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیامێکی لە رێگەی ئینستاگرامەوە بڵاوکردەوە و نووسیوویەتی، شانازییەکی گەورەیە کە لە پێکهاتەی خەونەکانی فرانس فۆتبۆڵدام، چەند پێکهاتەیەکی جوانە، هەموو ئەوانەی لە پێکهاتەکەدان جێگەی رێز و خۆشەویستین، سەربەرزم کە لەگەڵ هەموو ئەم یاریزانە نا ئاساییەدام. 

پێکهاتەی دووەم



پێکهاتەی سێیەم

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە