راستی چوونی دوو یاریزانە یەمەنییەکە لە پێشمەرگەی هەولێر

15-12-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی پێشمەرگەی هەولێر
A+ A-

رووداو - هەولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی یەمەن لە نووسراوێکی فەرمیدا داوای گەڕاندنەوەی هەردوو یاریزانە یەمەنییەکەی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بۆ بەشدارییکردن لە کەمپێکی مەشق و راهێنان دەکات بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2019.

فیدراسیۆنەکە نووسراوەکەی ئاراستەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق کردووە بۆ ئەوەی ئەحمەد سادق، بەرگریکەری هەڵبژاردەکە و محەممەد ئیبراهیم عەیاش، گۆڵپارێز و کاپتنی هەڵبژاردەکە بگەڕێنەوە یەمەن بۆ ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەکە لە مالیزیا بەشداری لەکەمپێکی مەشق و راهێنان بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ جامی ئاسیای 2019.

زرار محەممەد، سەرپەرشتیاری یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو دوو یاریزانە هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ یانەکە نییە، تەنیا بۆ بەشدارییکردن لە کەمپێکی مەشق و راهێنان و یارییکردن لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا دەگەڕێنەوە نێو هەڵبژاردەکەیان و دوای ئەوەش پەیوەندی بە یانەکەوە دەکەن.

سەرپەرشتیاری یانەکەی پیرمام ئەوەی رەتکردەوە، کە هەڵبژاردەی یەمەن پێی ناخۆشبێت کە ئەو دوو یاریزانە بۆ پێشمەرگە یارییدەکەن.

هەڵبژاردەی یەمەن خۆی بۆ جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2019 ئامادەدەکات و لە رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکەدا لە کۆمەڵەی چوارەم بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئێران، عێراق و ڤێتنام یارییدەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە