ڤیدیۆ؛ زیاتر لە 10 هەزار هاندەر ئامادەی بینینی مێسی بوون

15-11-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئەرجەنتین
ئەرجەنتین
نیشانەکردن ئەرجەنتین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بە ئامادەبوونی زیاتر لە 10 هەزار هاندەر، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە ئامادەبوونی لیۆنێل مێسی و ئەستێرەکانی دیکەی هەڵبژاردەکە لە ئەبوزەبی مەشق و راهێنانەکانی بۆ یارییە دۆستانەکەیان بەرامبەر ئیمارات و ئامادەکاری بۆ یارییەکانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر ئەنجامدا.
 
رۆژی دووشەممە مێسی و بەشێکی دیکەی یاریزانەکانی تانگۆ گەیشتنە ئەبوزەبی و یەکەیەکی مەشق و راهێنانیان لە یاریگەی ئەلنەهیان ئەنجامدا، کە زیاتر لە 10 هەزار هاندەر ئامادەی مەشقەکانیان بوون بۆ بینینی مێسی و ئەستێرەکانی دیکەی هەڵبژاردە.
 
ئەرجەنتین رۆژی چوارشەممە دوایین یاریی دۆستانەی بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ مۆندیال بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیمارات ئەنجامدەدات، هۆکاری ئەنجامدانی ئەو یارییە خوێندنەوەیە بۆ یاریی بەرامبەر سعودیە، کە یەکەم یارییان دەبێت لە مۆندیالدا.
 
دوای یارییەکەی بەرامبەر ئیمارات، ئەرجەنتین دەچێتە دەوحە و رۆژی 22ـی ئەم مانگە یەکەم یاریی لە مۆندیالدا بەرامبەر سعودیە ئەنجامدەدات، دوای ئەوەش رووبەڕووی مەکسیک و پۆڵەندا دەبێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە