ڤیدیۆ؛ دالکورد گەیشتە قۆناخی پلەی ئۆف بۆ گەڕانەوە بۆ سوپێرتان

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی دالكورد خۆی گەیاندە قۆناخی پلەی ئۆف بۆ ركابەریكردن لەسەر گەڕانەوە بۆ خولی پلە یەكی سوێد.

دالكورد لە گەڕی پێشكۆتایی خولی ئێتان نۆرای سوێد میوانداری یانەی ھودیكسڤالسی كرد و بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر یارییەكەی لێبردەوە.
 
لە خولەكی 2 كریستۆڤەر ستیڤ دالكوردی بە گۆڵێك پێشخست، لە خولەكی 38 كۆین كۆستانس گۆڵی دووەمی تۆماركرد و نیوەی یەكەم بە پێشكەوتنی یانەی دالكورد كۆتاییھات.
 
لە نیوەی دووەمدا دالكورد بە ئارامییەكی زۆرەوە یارییكرد و گوشارەكانی لەسەر گۆڵی تیپی میوان بەردەوامبوو، لە خولەكی 62 ساموێل ئیزینتیۆمی گۆڵی سێیەمی تۆماركرد و دالكورد سێ خاڵی گرنگی بردەوە.
 
بەم بردنەوەیە دالكورد بووە خاوەنی 61 خاڵ و بە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەكە چووە قۆناخی پلەی ئۆف، لەو قۆناخەدا بەرامبەر خاوەنی پلەی چواردەیەمی سوپێرتان یارییدەكات و بەبردنەوەی یارییەكە تیپە كوردییەكەی سوێد دەگەڕێتەوە خولی پلە یەك.