هەواڵی چوونە دەرەوەی بەیڵ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ زیادیکردووە

15-11-2014
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بەیڵ
A+ A-

رووداو - هەولێر


لەماوەی رابردوودا هەواڵی چوونە دەرەوەی گارێس بەیڵ لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی زیادیکردووە ئەمەش دوای گرنگییەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی.
بەیڵ لە وەرزی ئەمساڵدا شوێنی سەرەکی لەپێکهاتەی کارلۆ ئانچیلۆتیدا لەدەستداوە و ئیسکۆ ئاستێکی بەرز لە شوێنی ئەودا پێشکەش دەکات و ئەمەش وایکردووە یانە ئینگلیزییەکان بێنە سەر هێڵ و بیر لە گەڕاندنەوەی بەیڵ بکەن بۆ پریمەرلیگ.

مانچێستەر یونایتد و چێڵسی ئامادەن دەستەوارەی فەرمی پێشکەش بە یاریزانی نێودەوڵەتی ویڵزی بکەن و رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێس بڵاویکردەوە، خۆزێ مۆرینیۆ داوای لە سەرۆکایەتی یانەکەی کردووە هەوڵەکانیان دەستپێبکەن و بە پێی رۆژنامەکە بێت، چێڵسی ئامادەیە بڕی 90 ملیۆن پاوەند خەرج بکات و گرێبەستێکی درێژ خایەنیشی لەگەڵدا واژوو بکات و کۆی مووچەکانی دەگاتە 60 ملیۆن پاوەند بەمەش کۆی گشتی پارەکە دەکاتە 150 ملیۆن پاوەند.

رۆژنامەکە هەروەها ئاشکرایکردووە مۆرینیۆ داوای مارکۆ رویسی یاریزانی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندیش دەکات و داوای کردووە تا بڕی 150 ملیۆن پاوەند یانەکە بۆ بەدەستهێنانی ئەو دوو یاریزانە تەرخان بکات.

گارێس بەیڵ گرانترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە لەهاوینی ساڵی 2013 بەبڕی 100 ملیۆن یۆرۆ لەیانەی تۆتێنهامەوە روویکردەوە قەڵای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە