زیدان نزیکە لە یانەیەکی گەورەی ئەورووپا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن مانچێستەر یونایتد زینەدین زیدان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دانوستاندنەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، لەگەڵ زینەدین زیدانی راهێنەری فەرەنسی، راهێنەری پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، پێشکەوتنێکی بەرچاوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
لە راپۆرتێکی رۆژنامەڤانیدا، کە ماڵپەڕی sportskeeda بڵاویکردووەتەوە، ئاشکرایکردووە کە زیدان پێشوازی لە بیرۆکەی گەڕانەوەی بۆ مەشق و راهێنانەکان کردووە لە رێگەی مانچێستەر یونایتدەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر دوورکەوتووەتەوە لە دوای رۆیشتنی لە سەرکردایەتیکردنی یانەی ریال مەدرید لە ساڵی 2021.
 
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، زیدان ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ راهێنەرایەتیکردنی یانەی مانچێستەر یونایتد ئەگەر ئێریک تێن هاگی راهێنەری هۆڵەندی لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە، و دەستەوارەیەکی فەرمی پێشکەشی بکرێت کە لە ئاست داخوازییەکانیدا بێت.
 
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە زیدان پێشبینی دەکات بچێتە دانوستاندنە فەرمییەکان بۆ سەرکردایەتیکردنی مانچێستەر یونایتد، تەنانەت لە مانگی یەکی ساڵی رابردوودا دەستیکردووە بە داڕشتنی پلانی سەرەتایی بۆ رێکخستنەوەی قەڵای ئۆڵدترافۆرد بەگرێبەستی تایبەت.
 
روونیشیکردەوە، ژول کۆندێ، بەرگریکاری هەڵبژاردەی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، یەکێکە لە ئامانجە دیارەکانی زیدان بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری مانچێستەر یونایتد لە کاتی گواستنەوەی زستانەدا ئەگەر ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ.
 
زیدان سێ جار سەرکردایەتی یانەی ریال مەدریدی کردووە بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ، لە ساڵانی 2016 و 2017 و 2018.
 
تێن هاگ رووبەڕووی مەترسی دوورخستنەوەی لە راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە، بەهۆی خراپی ئەنجامەکانی لە خولی نایابی ئینگلیزی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە