عێراق بە مێژوویەکی زۆر خراپەوە رووبەڕووی کۆریا دەبێتەوە

15-10-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن هەڵبژاردەی عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی کۆریای باشوور و عێراق، لە یارییەکی لووتکەدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە و هەردووکیان دەیانەوێت ئەوەی دیکە تووشی یەکەم دۆڕان بکەن.
 
عێراق و کۆریای باشوور مێژوویەکی دوور و درێژیان بەرامبەر یەکدی هەیە، بەڵام لە ماوەی 17 ساڵی رابردوودا، عێراق هیچ سەرکەوتنێکی بەرامبەر ئەو هەڵبژاردەیە بەدەستنەهێناوە.
 
مێژووی رووبەڕووبوونەوەکانی کۆریای باشوور و عێراق
 
* هەردوو هەڵبژاردەی کۆریای باشوور و عێراق، بە یارییە فەرمی و دۆستانەکان 26 یارییان بەرامبەر یەکدی کردووە.
 
* کۆریای باشوور 10 یاریی بەرامبەر عێراق بردووەتەوە، هەڵبژاردەی عێراق 4 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و 12 جاریش هەردوولا یەکسانبوون.
 
* هەموو بردنەوەکانی هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر کۆریای باشوور، لە یارییە دۆستانەکاندا بووە.
 
* کۆریای باشوور 30 گۆڵی بەرامبەر عێراق تۆمارکردووە، عێراق 21 گۆڵی لەو هەڵبژاردەیە کردووە.
 
* هەردوو هەڵبژاردە لە رکابەرییە فەرمییەکاندا 5 یارییان بەرامبەر یەکدی کردووە، کۆریا دوو سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، عێراق هیچ سەرکەوتنێکی نییە و 3 یارییان بەیەکسانبوون کۆتاییهاتووە.
 
* دوایین سەرکەوتنی عێراق بەرامبەر کۆریای باشوور لە 2007 بووە، لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئاسیا، کاتێک بەلێدانەکانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
 
* دوایین گۆڵی هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر کۆریای باشوور لە 2009 بوو، کاتێک یۆنگ هیۆنگ، یاریزانی کۆریا بەهەڵە لە هەڵبژاردەکەی کردەوە، لە یارییەکی دۆستانەدا.
 
* دوایین یاریزانی عێراقی گۆڵی لە هەڵبژاردەی کۆریای باشوور کردبێت، لەیس حوسێن بووە لە 1993.
 
* هەڵبژاردەی کۆریای باشوور لە 2013ـەوە لە یاریگەی خۆیدا نەدۆڕاوە، ئێران دوایین هەڵبژاردەبوو لە نێو خاکی کۆریادا سەرکەوتنی بەدەستهێنابێت.
 
* لە 21 یاریی رابردوودا کۆریای باشوور هیچ یارییەکی لە یاریگەی خۆیدا نەدۆڕاندووە.
 
* کۆریای باشوور و عێراق، هەردووکیان لە دوایین 7 یارییدا هیچ یارییەکیان نەدۆڕاندووە.
 
* عێراق لە دوایین سێ یاریی پاڵاوتنەکاندا هیچ گۆڵێکی لێنەکراوە، کۆریای باشوور تەنیا یەک گۆڵی لێکراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە