بێلینگهام هاوڕێیەکی دەباتە ریال مەدرید

15-10-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن جود بێلینگهام ئەلیکساندەر ئاڕنۆڵد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جود بێلینگهامی یاریزانی ئینگلیزی، و ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدرید، هەوڵدەدات یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی لیڤەرپوول رازی بکات بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو روو لە یانەی مێرێنگێ بکات.
 
بەگوێرەی تۆڕی دیفێنسا سێنتڕالی ئیسپانی، بێلینگهام داوای لە ئەلێکساندەر ئاڕنۆڵدی هاوڕێی لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کردووە هاوینی داهاتوو بچێتە یانەی ریال مەدرید.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، بێلینگهام هەوڵدەدات ئارنۆڵد رازی بکات ئانفێڵد جێبهێڵێت و سەرکێشییەکی نوێ لە ژیانی وەرزشیدا لە خولی ئیسپانیا دەستپێبکات.
 
ماوەی گرێبەستی ئاڕنۆڵد لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی 2025 کۆتاییدێت.
 
ریال مەدرید لەم وەرزەدا بەهۆی پێکانەکانی دانی کارڤاخالەوە دەناڵێنێت، هەروەها دابەزینی ئاستی لوکاس ڤاسکێز بەتایبەت لە بەرگریدا، ریال مەدرید ناچاردەکات بیر لە هێنانی ئاڕنۆڵد بکاتەوە.
 
بێلینگهام بە باشترین گرێبەستی هاوینە دادەنرێت کە یانەی شاهانە لە دوایین مێرکاتۆدا ئەنجامی داوە، چونکە بەخێرایی لەگەڵ تیپەکەدا گونجاو و بەشدارییەکی کاریگەرانەی لە زۆربەی سەرکەوتنەکانی ئەم وەرزەی یانەی شاهانەدا کردووە.
 
تۆڕی ئاماری ئۆپتا رایگەیاند، بێلینگهام لە یەکەم 8 یارییدا 8 گۆڵی بۆ ریال مەدرید لە لالیگا تۆمارکردووە، ئەمەش بەرزترین رێژەی گۆڵکردنە بۆ یاریزانێکی ریال مەدرید، کە پێشتر کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مانگی کانوونی دووەمی 2009ـدا 7 گۆڵی لەگەڵ ریال مەدرید تۆمارکرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە