ئەلێکسیس سانچێز تووشی پێکانێکی سەخت بوو

15-10-2019
سه‌فین ته‌ها @safintaha
نیشانەکردن سانچێز ئینتەرمیلان چیلی
A+ A-

رووداو-هەولێر

ئەلیکسیس سانچێزی یاریزانی هەڵبژاردەی چیلی و یانەی ئینتەرمیلان تووشی پێکانێکی سەخت بووە و ئەگەر هەیە بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریکردن داببڕێت.

لە یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر بە هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا کە یارییەکی دۆستانە بوو ٠-٠ کۆتاییهات، تووشی پێکان بوو، دوای ئەنجامدانی پشکنینە سەرەتاییەکان، دەرکەوت کە ئەو یاریزانە لە گۆزنگیدا تووشی پێکان بووە.

یانەی ئینتەرمیلان لە راگەیێندراوێکی فەرمیدا ئاشکرایانکرد کە سانچێز تووشی لەجێچوونی گۆزینگ بووە و بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریکردن دادەبڕێت.

سانچێز ئێوارەی چوارشەممە دەگاتە شاری بارسێلۆنا و لەگەڵ پزیشکە تایبەتەکەیدا بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن کە نەشتەرگەری بۆ قاچی بکرێت یان نا، ئەگەر نەشتەرگەری بۆ بکرێت زیاتر لە دوو مانگ لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە مانەوە و دەستبەرداربوونی یاریزانەکە لەلایەن ئینتەرمیلانەوە بووەتە باسی میدیاکان، بەڵام هەمووان لەسەر ئەوە کۆکن کە یانە ئیتالییەکە نایەوێ ئەو یاریزانەی لەدەستبچێت و لە دوای کۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەکەشی دەیەوێ پارێزگاری لێبکات، لە کاتێکدا کە یاریزانەکە مەرجی کڕینەوەی نییە و دەتوانێ بەبێ بەرامبەر جارێکی دیکە بە خواستن ببێتەوە بە یاریزانی ئینتەر کە خۆی لە بنەڕەتدا یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە