یاریزانێك هێرشی كرده‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق


رووداو - هه‌ولێر

حەمادی ئەحمەد، هێرشبەری یانەی قوە جەوییەی عێراقی هێرشی کردەسەر یەکێتی تۆپی پێی عێراق و پێی وایە بانگهێشتکردنی یاریزانان بۆ هەڵبژاردەی عێراق لەسەر بنەمای مجامەلە و پەیوەندیی تایبەتییە.

حەمادی لە لێدوانێکیدا بۆ یەکێک لە تەلەڤزیۆنەکان گوتی: هەندێک یاریزان ستەمییان لێدەکرێت، لەسەر حیسابی ئەوان کۆمەڵێک کەس بانگهێشت دەکەن، کە لەسەر بنەمای هاوڕێیەتی و پەیوەندیی تایبەتییەوە درێسی هەڵبژاردەکە دەپۆشن.



حەمادی کە زیاتر لە ساڵێکە وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی راگەیاندووە، ئەم قسانەی وەکو بەرگریکردن بووە لە چوار تا پێنچ یاریزانی یانەی جەوییە، کە لە هەڵبژاردەکە دوورخراونەتەوە و هەلی راستەقینەیان پێنەدراوه‌.

یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ی جه‌وییه‌، كه‌ کاتانیچی راهێنەری هەڵبژاردەکە، پێش گەشتەکەیان بۆ سعودیە دووریخستەوە، عەلی حوسنییه‌.