ئارسناڵ لە هۆمێلس پاشگەزنەبووەتەوە

15-10-2014
نیشانەکردن ماتس هومێلس
A+ A-

یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لەهەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ماتس هومێلسی بەرگریکاری یانەی بۆرووسیا دۆرتموند پاشگەزنەبووەتەوە.

بەگوێرەی هەوڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیل، یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی ئێستاش بەدوای خزمەتەکانی ماتس هۆمێلسی ئەڵمانییەوە وێلە، ئارسن ڤینگەری راهێنەری ئەو یانەیەش بەهەموو شێوەیەک هەوڵ بۆ ئەو یاریزانە دەدات و دەیەوێت لە رێگای مێرتساکەر و ئۆزێل و پۆدۆلسکییەوە فشاربخاتە سەر ئەو یاریزانە تاوەکو رەزامەندی نیشانبدات بە پۆشینی درێسی گەنەرز.

ماتس هومێلسی بەرگریکاری ئەڵمانی لە گواستنەوەکانی رابردوو یەکێک بووە لەو یاریزانانەی کە زۆرترین خواستی لەسەر بووە بەتایبەت لەلایەن یانەکانی بارسێلۆنا و مانچستەر یونایتدەوە.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە