مۆناکۆ وەین روونی دەوێت

15-10-2014
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن مۆناکۆ
A+ A-

یانەی مۆناکۆی فەرەنسی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی وەین روونی دەستپێکردووە.

رۆژنامەکانی ئینگلتەرا هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە یانەی مۆناکۆی فەرەنسی کە لە گواستنەوەکانی رابردوودا سەنگی خۆی هەبووە، جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە و گرێبەستێکی خەیاڵی بۆ وەین روونی یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەکردووە.

رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی جەختی لەوەکردووەتەوە، مۆناکۆی فەرەنسی بە پارەیەکی زۆرەوە لە دەرگای یونایتد دەدات، رۆژنامەکە بەمانشێتێکی گەورە نووسیویەتی مۆناکۆ بە مێگا ئۆفەرێک روونی دەرفێنێت.

مۆناکۆ لە گواستنەوەکانی دوو وەرز لەمەوبەردا چەندین یاریزانی بەتوانای وەک رادامێل فالکاو و جەیمس رۆدریگێزی هێنایە ریزەکانییەوە، بەڵام بەهۆی ئەو سزایەی بەسەریدا سەپێندرا، بەناچاری دەستبەرداری ئەو یاریزانانە بوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە