كارلۆس تێڤێز: رۆناڵدۆ له‌ مێسی باشتره‌



رووداو - ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
كارلۆس تێڤێز یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی له‌ تۆپی پَێ پێی وایه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ مێسیی هاونیشتیمانیی باشتره‌.

ماڵپه‌ڕی تۆتۆسپۆرتی ئیتاڵی لێدوانه‌كانی تێڤێزی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ رایگه‌یاندووه‌ هه‌موو كات له‌ راپرسی و ده‌نگدانه‌كاندا ده‌نگی به‌ لیۆنێل مێسیی هاوڕێ و هاونیشتیمانیی خۆی داوه‌، به‌ڵام دووپاتی ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ لای ئه‌و كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ مێسی باشتره‌  و رۆناڵدۆ یاریزانی په‌سندكراوی ئه‌وه‌.

تێڤێز باسی له‌ بارودۆخی خۆی له‌ یانه‌ی یوڤێنتۆس كردووه‌ و ئاشكرای كردووه‌ كه‌ هه‌ست به‌ ئارامی ناكات.

تێڤێز گوتی: دوای ده‌ ساڵ پیشه‌گه‌ربوون له‌ یانه‌كانی ئه‌وروپا، ئێستا بیری باوك و كه‌سوكارم ده‌كه‌م.

تێڤێز كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ رووی له‌ یوڤی كردووه‌، ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌م زووانه‌ ده‌ربڕیوه‌.