دانی ئۆلمۆ تووشی پێکان بوو

رووداو دێجیتاڵ 


یانەی بارسێلۆنا درێژەی بە سەرکەوتنەکانی دا، بەڵام ئەکێک لە کاریگەرترین یاریزانەکانی بەهۆی پێکانەوە لەدەستدا.


دانی ئۆلمۆ یاریزانی یانەی بارسێلۆنا لە یاریی بەرامبەر جیرۆنا تووشی پێکان بوو بۆ ماوەی 7 بۆ 10 رۆژ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە. 

بارسێلۆنا لە یاریی ئەمرۆ بەرامبەر جیرۆنا بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی بردەوە و یەکێک لە گۆڵەکان یاریزان دانی ئۆلمۆ تۆماری کرد، بەڵام لە نێوەراستی گێمی دووەم و لە خولەکی 60 یارییەکە تووشی پێکان بوو و لە شوێنی ئەو ئێریک گارسیا هاتە ناو یاریگا. 

دانی ئۆلمۆ تاوەکو ئێستا یەکێکە لە ئاستبەرزترین یاریزانەکانی یانەکە و لەو کاتەوەی پەیوەندی بە یانەکەوە کردووە، لە سێ یارییدا بەشداری کردووە و سێ گۆڵیشی تۆمار کردووە.

ئۆلمۆ بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ ئەم هاوینە لە یانەی لایپزیگەوە چووە یانەی بارسێلۆنا و یاریزانەکە تا ئێستا بووەتە جێگای رەزامەندی هانسی فلیکی راهێنەر.