عێراقییەکان هێرشێکی تووند دەکەنە سەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ

دوێنێ کاژێر 11:59
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی نەهاتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ بەغدا، هاندەرانی تۆپی پێ لەسەر ئاستی عێراق لە ئەستێرە و پۆرتوگالییەکە و یانەی نەسڕ تووڕەن و هێرشی دەکەنەسەر.
 
پەیجێکی عێراقی بەناوی عێراقی سپۆرت تۆک نووسیوویەتی "مامەڵەیەکی ناڕەوشتی یانەی نەسڕ و کریستیانۆ رۆناڵدۆیە، ئەمە لێدانێکی گەورەیە لە هەموو عێراق، عێراق لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە و هەڵوێستی یانەی نەسڕ لەبارەی نەهاتنی کریستیانۆوە بۆ بەغدا، پەڵەیەکی رەشە بەنێوچەوانی ئەو یانەیەوە."
 
هاندەرێک بەناوی فازڵ ‌غەریب نووسیوویەتی "هۆکاری نەهاتنی رۆناڵدۆ کەناڵە ئاسمانییەکان کە هەموو ئەو جەنجاڵییەیان گواستەوە کە لەسەر کڕینی بلیتەکانی یارییەکە هەبوو."

 
کەسێک بە ئەکاونتی پیۆ دەڵێت "باشە، خەڵاتەکانی عەدنان درجالیش لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە."

 
هاندەرێکی دیکە لەو بارەیەوە نووسیوویەتی "کریستیانۆ بەدرێژایی ژیانی نەخۆش نەکەوتووە، خێرە بۆ عێراق نەخۆش دەکەوێت."

 
ئیحسان تاهیر، رۆژنامەڤانی وەرزشی لە رووداو نووسیوویەتی "دڵنیام کریستیانۆ دوای بینی ئەوەی دوێنێ لە عێراق روویدا، کە بەنیازبوون لەسەر بلیتەکانی یەکدی بکوژن، بڕیاری داوە نەیەتە ئەو وڵاتەی کە بەڕاستی ژیانی تێدا پارێزراو نابێت.

 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ کەسێکی ئاسایی نییە، یەکێکە لە بەنێوبانگترین کەسایەتییەکانی جیهان، هیچ ناچار نییە ئەو سەرکێشییە بکات. "

 

 
هاندەرێکی عێراقی دەڵێت "هەموو عێراق لە دژی کریستیانۆ دەبێتە هاندەری مێسی."

 
هاندەرێک لە پەیجی رووداو سپۆرتس بەناوی نزار سورچی نووسیوویەتی "ئەگەر هەولێر بووایە رۆناڵدۆ دەهات، بەڵام بۆ بەغدا زەحمەتە."

 
رێباز مەجید دەڵێت "دەبێت ئەوانە وەزعیان چۆن بێت کە بلیتیان بە 150 هەزار دینار کڕیووە."

 
نووری کۆچەر نووسیوویەتی "جۆرجیناش نایەتە عێراق، ئیتر نازانم عەدنان درجال دیارییە گرانبەهاکەی بەکێ دەبەخشێت."

 
رۆژی دووشەممە لە رکابەرییەکانی خولی بژاردەی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، یانەی شورتەی عێراقی بەرامبەر یانەی نەسڕی سعودی یاری دەکات، یانەی نەسڕ بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی تووشی پەتایەکی ڤایرۆسی بووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە گەشتەکەی ئەمڕۆدا لەگەڵ شاندی یانەکە نابێت، بەمەش رۆناڵدۆ ناچێتە عێراق و بەشداری لە یارییەکەی سبەی بەرامبەر شورتە ناکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە