ڤیدیۆ؛ بەرگریکەرێكی هامبۆرگ پەلاماری هاندەرێکیدا

15-09-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو دیجیتال 

دوای ئەوەی یارییەکەیان دۆڕاند، یاریزانێکی یانەی هامبۆرگ تووڕەییەکەی تەقییەوە و خۆی هەڵدایە نێو پەیژەکانی یاریگە و پەلاماری هاندەرێکی یانەی درێسدنیدا.

تۆنی لیستنەر، بەرگریکەری یانەی هامبۆرگ دوای یارییەکەیان لە جامی ئەڵمانیا بەرامبەر بە یانەی درێسدن بە ئەنجامی 4-1 دۆڕاند و ماڵئاواییان لە جامەکەکرد، بەشداری لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی دوای یارییەکەکرد، شوێنی کۆنگرەکە زۆر لە پەیژەکانی یاریگەوە نزیکبوو، ئەمەش وایکرد کە بە ئاسانی گوێی لە قسەی هاندەران بێت، لە پڕێکدا تووڕەیی یاریزانەکە تەقییەوە و خۆی فڕێدایە سەر پەیژەکانی یاریگە، پەلاماری هاندەرێکی درێس سووریدا و پاڵێکی توندی پێوەنا، ئیدی هاندەرانی یانەکە لەسەری بەدەنگهاتن و یاریزانەکەیان بە پاڵێوەنان دوورخستەوە.

لەدوای ئەم رووداوە، تۆنی لیستنەر لە ئینستاگرامەکەیدا باسی حاڵەتەکەی کردووە و دەڵێت: دۆخێکی زۆر ناخۆشبوو، ئەو کەسە جنێوی خراپی بە خێزانەکەم، هاوژینەکەم و کچەکەمدا، منیش تووڕەییەکەم تەقییەوە و ئەوە روویدا کە بینرا.

ئەم یاریزانە خۆی خەڵکی شاری درێسدنە، لە ساڵانی 2010 تا 2014 یاری بۆ ئەو یانەیە کردووە کە شەوی رابردوو لەگەڵ هاندەرێکیدا بەشەڕهاتن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە