مۆندیالی 2030 له‌ كوێ ده‌كرێت؟

15-09-2019
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
A+ A-

رووداو – هه‌ولێر

هه‌رسێ وڵاتی كۆڵۆمبیا، ئیكوادۆر و پیرۆ پلانی ئه‌وه‌ داده‌نێن دۆسیه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌ مه‌به‌ستی میوانداریكردنی مۆندیالی 2030.

سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا ئیڤان دۆكی رایگه‌یاند هه‌رسێ وڵاتی ئه‌ندێز، كه‌ كۆڵۆمبیا، ئیكوادۆر و پیرۆن، نیازیان هه‌یه‌ میوانداریی مۆندیالی 2030 بكه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ركابه‌ریكردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی میوانداریكردنی مۆندیال ئاسان نییه‌، چونكه‌ وڵاتانی دیكه‌ی به‌هێز ركابه‌رییان ده‌كه‌ن، به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی هێز  و ژێرخانی پێشكه‌وتووی وه‌رزشییان هه‌یه‌.

سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا ئاشكرایكرد، بیرۆكه‌ی میوانداریكردنی مۆندیالی 2030، بیرۆكه‌ی سه‌رۆكی ئیكوادۆر لینین مۆرینۆیه‌ و دواتر هه‌رسێ سه‌رۆك رێككه‌وتوون، كه‌ هه‌وڵه‌كانیان له‌ پێناو  كاره‌كه‌دا یه‌كبخه‌ن.

له‌ مۆندیالی 2022 له‌ قه‌ته‌ڕ، ناوی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ ئاشكراده‌كرێت، كه‌ میوانداریی مۆندیالی 2030 ده‌كات، مۆندیالی 2026یش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، مه‌كسیك و كه‌نه‌دا به‌یه‌كه‌وه‌ میوانداریی ده‌كرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە