بۆ یەکەمجار هونەری شەری تێکەڵاو لە هەولێر ئەنجامدرا

رووداو - هەولێر 

بۆ یەکەمجار لەمێژووی کوردستان و عێراق رکابەرییەکانی پاڵەوانێتی هونەری شەری تێکەڵاو لەو هەولێر ئەنجامدرا، لە پاڵەوانێتییەکەدا 10 یاریزانی چەندین وڵاتی جیهاواز بەشدارییان لە 


پاڵەوانێتییەکەدا کردبوو و یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش ئەنجامدران، هاوکات تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری یەکەم پاڵەوانێتیەکە بوو.

یاریزانانی هەڵبژاردەی کوردستان پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی هونەریی شەڕییان لە شاری هەولێر کۆنتڕۆڵکرد.

یەکەمین جارە ئەم جۆرە کێبرکێیە لە شاری لە مێژووی وەرزشی کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو، کە دە یاریزانی وڵاتانی عێراق، میسر، لوبنان لەگەڵ کوردستان ململانێیەکی بەهێزییان 

کرد.

دەسپێکی رووبەروبوونەوەکان بەبردنەوەی بەشار سائیری یاریزانی هەڵبژاردەی کوردستان بوو، دوای ئەوەی عەلی حوسێنی یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقی بەزاند.


ئاست بەرزیی یاریزانانی کوردستان بەردەوامبوو بۆ وەرگرتنی پشتێنی ئاڵتونی، ئەمجارەیان ئەحمەد سائیب لە مەجید حەمیدی یاریزانی میسری بردەوە، دڵی هاندەرانی خۆشکرد.


 میوانداریی داریی کردنی ئەم چالاکیە وەرزشیە لە کوردستان لەسەر شێوازیی جیهانی تاقیکردنەوەیەکی باش بوو بۆ رێکخەرانی، لەبەرئەوەی بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ میوانداریی پاڵەوانانی 

وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا بکەن.