سیمیۆنی، جواو فیلێکس شۆک دەکات

15-08-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن ئاتلێتیکۆ مینێرۆ جواو فیلیکس گواستنەوەی یاریزانان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
لەکاتێکدا چارەنووسی جواو فیلیکسی ئەستێرەی لاوی پۆرتوگالی لە مانەوە یان چوونە دەرەوە لە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی دیار نییە، راهێنەری ئەو یانەیە یاریزانەکەی تووشی شۆککرد.
 
ئاتلێتیکۆ مەدرید، دوێنێ لە یەکەم یاریی خۆی لە وەرزی نوێی لالیگا بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە گرانادای بردەوە، هاندەرانی یانەکە پێش یارییەکە و لە کاتی یارییەکەشدا جنێویان بە جواو فیلێکسدا و سووکایەتییان پێکرد، ئەمەش بەهۆی ئاشکرابوونی ویستی ئەو یاریزانە بۆ چوونە یانەی بارسێلۆنا. دوای یارییەکەش دییگۆ سیمیۆنی ئاڵنگارییەکی گەورەی خستە بەردەمی ئەو یاریزانە.
 
فیلێکس وەرزی رابردوو بەخواستن لە چێڵسی بوو، بەڵام پاش کۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەکەی، گەڕایەوە ئاتلێتیکۆ مەدرید و پێناچێ توانای بەردەوامبوونی لەگەڵ ئەو یانەیە هەبێت، پاشئەوەی هەموو شتێک لە دژی ئەو دەردەکەوێت.
 
دیێگۆ سیمیۆنی گوتی، جواو فیلێکس دەبێ رکابەریی هەریەکە لە ممفیس دیپای، ئەلڤارۆ مۆراتا، ئانخیل کۆریا و ئانتوان گریزمانی هێرشبەرانی یانەکە بکات و ئەگەر لەوان باشتربوو، ئەوکات یاریی دەکات.
 
لە ماوەی رابردوودا دەنگۆکان لەبارەی رۆیشتنی جواو لە ئاتلێتیکۆ و چوونە بارسێلۆنا زیادیانکردووە، بەڵام پێناچێ یانە کەتەلۆنییەکە بەهۆی کێشە داراییەکانییەوە توانای گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانەی هەبێت.
 
پێناچێ سیمیۆنی بەنیازبێت ئەمساڵ پشت بە جواو ببەستێت، هەربۆیە چوونە دەرەوەی لە یانەکە پێدەچێ بژاردەیەکی ناچاریی بەردەستی ئەو یاریزانە بێت.
 
سیمیۆنی هەروەها دەڵێ، لالیگا دەستیپێکرد و جواویش تاوەکو ئێستا لەگەڵمان ماوەتەوە، پێموایە ئەو خۆی دەزانێت پێویستمان بەچییە و چیمان لێی دەوێت.
 
جواو فیلێکس ئەگەرچی لە لیستی ئاتلێتیکۆدابوو بۆ یارییەکەی گرانادا، بەڵام بەهیچ شێوەیەک بەشداریی لە یارییەکەدا نەکرد و تەنیا لەسەر کورسیی یەدەگ مایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی کۆپا ئەمریکایان بەرزکردووەتەوە، وێنە: AFP

ئەرجەنتین کۆپا ئەمریکای 2024ـی بردەوە

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ دووەم جار لەسەر یەک و 16ـەم جار لە مێژووی خۆی، توانی ناسناوی کۆپا ئەمریکا بباتەوە. ئەرجەنتین لە تەواوی پاڵەوانیێتییەکەدا تەنیا یەک گۆڵی لێکرا.