ڤیدیۆ؛ بەریتانیا یەکەمی پاڵەوانێتی ئەسپسواریی ئەوروپا بوو

رووداو دیجیتاڵ

بەریتانیا لە کۆتا رۆژی پاڵەوانێتی ئەسپسواریی ئەوروپادا میدالیای بەدەستهێنا، کە رۆژی یەکشەممە لە لێ با ئوا ها لە فەرەنسا کۆتایی هات.
 
زێڕەکە بەخشرایە رۆزالیندا کانتەر کە بە یارمەتی ئەسپەکەی لۆردشیپس گرۆفالۆ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی پێش هاونیستیمانییەکەی کیتی کینگ کەوت، کە پلەی دووەم و میدالیای زیاوی بەدەستهێنا، پلەی سێیەم و برۆنزیش بۆ ساندا ئۆڤارتی خانمە سوارچاکی مایەوە.
 
ئەم میدالیا زێڕە بیستەمین میدالیا بوو بۆ بەریتانیا لە پێشبڕکێکانی تاکەکەسی لەناو پاڵەوانێتی ئەوروپادا.
 
رۆزالیندا کانتەر لەگەڵ هەڵبژاردەی بەریتانیاش لە پێشبڕکێی تیپەکاندا میدالیای زێڕی بردەوە، کە شانبەشانی ئەو یاسمین ئەنگتام و لۆرا کۆلێت هاوڕیی بوون لە تیپەکەدا. 
 
بەریتانیا لە ساڵی 2021 نازناوی ئەوروپای بەدەستهێناوە، هەروەها ئەمە نازناوی 24 ـی بەریتانیا بوو لە ماوەی 70 ساڵدا.
 
بەلجیکا و هۆڵەندا بە پلەی حەوتەم و هەشتەم کۆتاییان هێنا و ئامادەیی خۆیان لە ئۆڵیمپیادی پاریس 2024 مسۆگەر کرد.