وەرزش چۆن دەتوانێت كوالێتی ژیان باش بكات؟

15-08-2021
ئیحسان تاهیر
A+ A-

نووسین: محەممەد ئەحمەد

وەرزش لە سەردەمی نوێدا وەک سەدەی رابردوو نەماوە، هاوشێوەی سێکتەرەکانی دیکە بووەتە بوارێکی بازرگانی نمرە یەک و ساڵانە یاریزانان سەدان ملیۆن دۆلار داهات کۆدەکەنەوە.

لە رابردوودا یاریزانان بە بڕێکی کەم وەرزشیانکردووە و لە کۆتاییەکانی ژیانی وەرزشیاندا بوونەتە ملیۆنێر، یاخود وەک دەوڵەمەندێکی ئاسایی ژیانێکی تایبەتییان بونیادناوە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی هێزی بازرگانی کۆمپانیا و یانەکان و چەندین سەرچاوەی دیکەوە یاریزانان لە سەرەتاوە وەک لاوێکی کەم ئەزموون دەردەکەون و کۆتاییەکەیان ملیاردێربوونە.

مایکڵ جۆردانی ئەفسانەی باسکەی ئەمریکا لە بوارە داراییەکاندا تاوەکو ئەم ساتە هاوتای نەبووە و لە رووی داهات و سەروەتەوە دەکەوێتە پلەی یەکەمەوە، هەروەها یاریزانانی وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی گەیشتوون بە ئاستی ملیاردێربوون. 

لێرەوە دەتواتین بڵێین هەر جۆرێک لە جۆرەکانی وەرزش ئامرازێک یان هۆکارێکە بۆ گەیشتن بە پارە یان دەوڵەمەند بوون. 

بەڵام جیاوازی نێوان دەستکەوتە ماددییەکان لە رێگەی وەرزشەوە لەنێوان وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا لەگەڵ ئەفریقا و ئاسیا مەودایەکی فراوانی هەیە، بەتایبەتتر لە عێراق و کوردستان.

لێرەوە دەتوانین بڵێین لە رووی جیاوازی کوالێتی یاریزانەوە، کەم ئەزموونی یاریزان و نەبوونی خولی گەورەتر بۆ دەرکەوتنی یاریزان و گەیشتن بە ئاواتی گەورەتر، تەنیا پەیوەست نییە بە یاریزان خۆیەوە کە کەمتەرخەمە لە جێبەجێکردنی ئەرکی راهێنەر و خزمەتکردنی جەستەی خۆی، بەڵکو پەیوەستیشە بەنەبوونی کەسی پسپۆر و ناساندنی یاریزانەکە بە دەرەوەی هەرێم یان عێراق. 

باشترە بڵێین وەرزش لە کوردستان جیاواز لەدەرەوە تەنیا بەدەستهێنانی پێویستی ژیانە و ئەوەندەیە پێیبژیت، نە گرێبەستی 4 ساڵ هەیە نە 2 ساڵیش کە بڕی گرێبەستەکە زۆربێت و مانگانەی یاریزانەکە و بتوانێ بیخاتە کار و پرۆژەوە، هیچ کاری رێکلام و شتێکی دیکەش بە یاریزان ناکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە