بارسێلۆنا رووبەڕووی بۆکا جونیۆرز دەبێتەوە

15-08-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا، بۆکا جونیۆرز
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی رووبەڕووی یانەی بۆکا جونیۆرزی ئەرجەنتینی دەبێتەوە، لە جامی خوان گامبەردا.

یارییەکە کاژێر 19:15 لەسەر یاریگەی کامپ نۆو ئەنجامدەدرێت، بارسێلۆنا دوایین یاریی خۆی پێش دەستپێکردنی یارییەکانی وەرزی نوێی لالیگا ئەنجامدەدات، کە رۆژی هەینی رکابەرییەکانی دەستپێدەکات.

جامی خوان گامبەر لەساڵی 1966ـەوە هەموو ساڵێک ئەنجامدەدرێت، هەرساڵە و بارسێلۆنا میوانداری یانەیەک دەکات و یانەکە تاوەکو ئێستا 39 جار نازناوەکەی بردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی نزیک لە بارسێلۆنا یانە کەتەلۆنییەکە بەپێکهاتەی سەرەکی یارییدەکات، هەریەکە لە مێسی، سوارێز و کۆتینیۆش لەپێکهاتەی سەرەکیدا دەبن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە