براڤۆ به‌ره‌و مانچێسته‌ر سیتی

15-08-2016
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن براڤۆ مانچێسته‌ر سیتی بارسێلۆنا
A+ A-

رووداو - هه‌ولێر

سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان دووپاتیده‌كه‌نه‌وه‌ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا رێككه‌وتووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی كلاودیۆ براڤۆ بۆ ریزه‌كانی.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌كانی ماڵپه‌ڕی بارسا بلاوگرانا، كه‌ له‌ یانه‌ی بارسێلۆناوه‌ نزیكه‌، گرێبه‌ستی گواستنه‌وه‌ی براڤۆ بۆ سیتی به‌هاكه‌ی 20 ملیۆن یۆرۆیه‌ و بۆ ماوه‌ی 4 ساڵه‌.

پێشبینی ده‌كرێت به‌مزووانه‌ براڤۆ بچێته‌ مانچێسته‌ر بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی پێش ئه‌وه‌ی به‌ فه‌رمی ببێته‌ گۆڵپارێزی تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا.

به‌هۆی سیاسه‌تی یاریكردن به‌ نۆره‌، كه‌ لویس ئێنریكێ به‌رامبه‌ر گۆڵپارێزه‌كانی په‌یڕه‌وی ده‌كات، كلاودیۆ براڤۆ و تێر شتیگنی گۆڵپارێز توڕه‌بوون و داوایان كرد باشترینیان یاریی پێ بكات، ته‌نانه‌ت هه‌ردوو گۆڵپارێز هه‌ڕه‌شه‌ی رۆیشتنیان له‌ یانه‌كه‌ كرد ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌، كه‌ براڤۆی گۆڵپارێزی چیلی له‌ خولی ئیسپانیا یاریی ده‌كرد و شتیگنی ئه‌ڵمانییش له‌ خولی پاڵه‌وانان و جامی شادا یاریی ده‌كرد.

چاوه‌ڕێ ده‌كرێت چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو براڤۆ دوایاریی خۆی له‌گه‌ڵ بارسا له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به‌رامبه‌ر سڤییا ئه‌نجامبدات، كه‌ یاریی ماڵئاوایكردنی ئه‌و گۆڵپارێزه‌ دەبێت له‌ جه‌ماوه‌ری كامپ نوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە