چێڵسی دوایین یاری گەڕی یەکەمی پرێمەرلیگ ئەنجامدەدات


رووداو – هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە دوایین یاری گەڕی یەکەمی پرێمەرلیگی ئینگلتەرا ئەنجامدەدرێت و یانەی چێڵسی میوانداری یانەی وێستهام دەکات.

یارییەکە کاژێر 22:00 لەسەر یاریگەی ستامفۆرد بریجی تایبەت بەچێڵسی ئەنجامدەدرێت و یانەکە دەیەوێت وەرزی نوێی خولەکە بەسەرکەوتن دەستپێبکات.

چێڵسی ئەم وەرزە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی داوەتە دەست ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی و لەبازاری گواستنەوەی یاریزانانیشدا یانەکە هەریەکە لە نگۆلۆ کانتی فەرەنسی و میچی پاچوای بەلجیکیی بردە ریزەکانی.