ئەرجەنتین کۆپا ئەمریکای 2024ـی بردەوە

21 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ دووەم جار لەسەر یەک و 16ـیەم جار لە مێژووی خۆی، توانی ناسناوی کۆپا ئەمریکا بباتەوە. ئەرجەنتین لە تەواوی پاڵەوانیێتییەکەدا تەنیا یەک گۆڵی لێکرا. 
 
رۆژی دووشەممە 15-07-2024، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکای 2024 رووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا بووەوە. دوو گێمی ئاسایی یارییەکە بە ئەنجامی 0-0 کۆتایی هات و یارییەکە چووە دوو گێمی زیادکراوەوە. لە گێمی دووەمی زیادکراودا و لە خولەکی 112، لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی یەکەم و بردنەوەی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تۆمارکرد و ناسناوەکەیان بردەوە.
 
ئەمە 16ـیەم ناسناوی کۆپا ئەمریکای ئەرجەنتین و دووەم ناسناوی لەسەر یەکی بوو، دوای ئەوەی لە کۆپای 2021 لە بەرازیلی بردەوە و جامەکەی بەرزکردەوە.

 

 
لە خولەکی 66ـی یارییەکە لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەهۆی پێکانەوە بە گریانەوە یارییەکەی بەجێهێشت و لەجێگەی ئەو، نیکۆلاس گۆنزالێز هاتە نێو یاریگەوە.
 
 
خەڵاتی گۆڵکاری پاڵەوانیێتییەکە بە لاوتارۆ مارتینێز درا کە پێنج گۆڵی تۆمارکردبوو. جەیمس رۆدریگێز، هێرشبەری هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیاش بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە دەستنیشانکرا.
 
 
لە پاڵەوانیێتیی کۆپا ئەمریکا، ئەرجەنتین رووبەڕووی هەریەک لە هەڵبژاردەکانی کەنەدا، چیلی، پێرو، ئیکوادۆر و کۆڵۆمبیا بووەوە و هەموو یارییەکانی بردەوە. ئەرجەنتین لە کۆپا ئەمریکادا 9 گۆڵی تۆمارکرد و تەنیا یەک گۆڵی لێکرا.
 
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە ساڵی 2021ـەوە توانی دوو جامی کۆپا ئەمریکا، جامێکی فاینەڵیزما و جامی جیهانی بباتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە