بەفەرمی وادەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیالی 2022 ئاشکراکرا

15-07-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جامی جیهانی2022
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

بەشێوەیەکی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، وادەی دەستپێکردنەوەی یارییەکانی جامی جیهانی 2022ـی ئاشکراکرد کە رکابەرییەکانی لە قەتەر بەڕێوەدەچێت.

فیفا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا وادەی بەڕێوەچوونی هەموو قۆناخەکانی پاڵەوانێتییەکەی ئاشکراکردووە، رۆژی 21ـی مانگی 11ـی 2022 یەکەم یاریی دەکرێت و رۆژی 18ـی 12 یاریی کۆتایی بەڕێوەدەچێت.

یەکەم یاریی پاڵەوانێتییەکە لەسەر یاریگەی ئەلبەیت لە رۆژی 21ـی 11 کە دەکاتە دووشەممە دەکرێت، ئەو یاریگەیە 60 هەزار هاندەر لە خۆی دەگرێت و یاریی یەکەم هەڵبژاردەی قەتەری میواندار و هەڵبژاردەیەک دەبن کە لە تیروپشکدا بەر هەڵبژاردەکە دەکەوێت.

یاریگەی خەلیفەی نێودەوڵەتی یاریی دەستنیشانکردنی پلەی سێیەمی تێدا بەڕێوەدەچێت کە رۆژی 17ـی 12 دەکرێت، دوای رۆژێک لەو یارییەش یاریی کۆتایی لەسەر یاریگەی لوسیل بەڕێوەدەچێت کە 80 هەزار هاندەر دەگرێت.

یارییەکانی قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتییەکە لە 3ـی 12 دەستپێدەکەن، یارییەکانی قۆناخی 8 لە 9ـی هەمان مانگ و قۆناخی پێشکۆتاییش لە 13ـی ئەو مانگەدا بەڕێوەدەچێت.

یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان لە ماوەی 12 رۆژدا بەڕێوەدەچن، رۆژانە چوار یارییدەکرێن و خشتەکەی بەشێوەیەک رێکدەخرێت هاندەران و بینەران بتوانن چێژ لە یارییەکان وەربگرن.

قەتەر یەکەم وڵاتی عەرەبییە میوانداریی مۆندیال دەکات و چەند ساڵێکە لە ئامادەکاریی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی بەباشی میوانداری پاڵەوانێتییەکە بکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە