ڤیدیۆ؛ لیڤەرپوول بە هەڵەی ڤان دایک و ئەلیسۆن لەسەر دەستی ئارسیناڵ تووشی سێیەم دۆڕان بوو

16-07-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو دیجیتال 

یانەی ئارسیناڵ بردنەوەی گرنگی بەسەر یانەی لیڤەرپوولی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلتەرا تۆمارکرد.

یاریگەی ئیمارات یاریی لووتکەی گەڕی 36ـی خولەکەی لە ئامێزگرت، دوای ئەوەی کوڕانی ئارتێتا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە لیڤەرپوولی بردەوە و تووشی سێیەم دۆڕانی کرد.

گەنەرز سەرەتا بەگۆڵێکی سادیۆ مانێ دواکەوتن، بەڵام سوودی لە دوو هەڵەی ڤان دایک و ئەلیسۆن وەرگرت و توانیان لە رێگەی ئالێکساندەر لاکازێت و رێیس نێڵسۆنەوە دوو گۆڵیان هەر لە نیوەی یەکەمدا تۆمارکرد و یارییەکەیان بردەوە.

ئەمە بردنەوەی 13 بوو بۆ ئارسیناڵ لەم وەرزە، لە دوای سێ یاری ئەمە یەکەم بردنەوەی گەنەرز بوو، ئێستا لە پلەی نۆیەمدایە و 53  خاڵیان هەیە، لیڤەرپوولیش نازناوەکەی مسۆگەرکردووە و 93  خاڵیان هەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە