چیرۆکی پۆگبا لە مێرکاتۆ کۆتاییهات

15-07-2019
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، وەرزی داهاتوو پۆڵ پۆگبا ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتد لە یانەکەی دەمێنیتەوە.

رۆژنامەکە نووسیویەتی کەمتر لە مانگێک ماوە بۆ داخستنی مێرکاتۆی هاوینە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ یانەیەک بەشێوەیەکی فەرمی داوایگرێبەستی پێشکەشی پۆڵ پۆگبای ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسای نەکردووە، ئەمە لە کاتێکدا بەدرێژایی ماوەی مێرکاتۆ ناوی پۆگبا بە ریال مەدریدەوە گرێدرابوو".

گاردیان ئاماژەی بەوە کردووە "ئەو نرخەی مانچێستەر وەک مەرجی دەستبەرداربوون لەسەر پۆگبا دایناوە، هۆکارە بۆ ئەوەی پڕۆسەی گواستنەوەی ببێتە کارێکی ئەستەم، چونکە مان یونایتد لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی پۆگبا 170 ملیۆنی دەوێت، لە بەرامبەردا ریال مەدرید ئامادە نییە لە سەروو 100 بۆ 120 ملیۆن زیاتر بە مانچێستەر بدات".

ئۆلی گونار سۆڵشایەر راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد هەوڵ بۆ رازیکردنی ئەستێرە فەرەنسییەکە دەدات بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە مانیو بمێنیتەوە، چونکە دوای پەیوەندیکردنی ئەندر هێرێرا بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە، بۆ راهێنەرەکە ئاسان نابێت لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا قەرەبووی رۆیشتنی دوو یاریزانی هێڵی ناوەندی تیپەکەی بکاتەوە".

لە ماوەی رابردوودا مینیۆ رایۆلای جێبەجێکاری کارەکانی پۆڵ پۆگبا  جەختی لەوە کردەوە کە پۆگبا نایەوێت لەگەڵ مانچێستەر بەردەوام بێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە