سەرۆکی سانجێرمان لەگەڵ محەممەد سەڵاح کۆبووەتەوە

15-06-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن محەممەد سەڵاح ناسڕ خلێفی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ناسڕ خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، هەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ محەممەد سەڵاح، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بکات.
 
میدیای فەرەنسا ئاشکرایانکردووە، خلێفی لە مەغریب لەگەڵ سەڵاحدا کۆبووەتەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ پتەوکردنی ریزەکانی پی ئێس جی، بە گرێبەستی بەهێز لە هاوینی ئەمساڵدا.
 
سەرچاوەکان دەڵێن، لە دوای مۆندیالەوە، پەیوەندی بەردەوام لە نێوان سەرۆکی سانجێرمان و سەڵاحدا هەیە.
 
ئاماژەیان بەوەداوە کە پێدەچێ سەرگرتنی دەستەوارەکە پێدەچێ سەرنەگرێت، چونکە سەڵاح تاوەکو ئێستا ئاماژەی رەزامەندی لەسەر دەستەوارەکە نەداوە و تەنیا گوێ دەگرێت.
 
سەرچاوە فەرەنسییەکان دووپات لەوە دەکەنەوە، کە ئەنجام و گفتوگۆی دوایین کۆبوونەوەی نێوان خلێفی و سەڵاح ئاشکرا نەکراوە و دیار نییە وردەکارییەکەی چیبووە.
 
بەپێی ئەو میدیایانە، خلێفی دەیەوێت سەڵاح بکاتە شوێنگرەوەی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی کە لە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ سانجێرمان، رۆیشتنی لە یانەکە راگەیاند، بەرلەوەی چوونی خۆی بۆ ئینتەر مەیامیی ئەمریکی رابگەیێنێت.
 
لە ماوەی رابردوودا ناسڕ خلێفی، سەرۆکی سانجێرمان لە مەغریب بوو، ئامادەی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەفریقیا بوو لە نێوان هەردوو یانەی ویداد بەیزاوی مەغریبی و ئەهلی میسری کە یەکشەممەی رابردوو ئەنجامدرا.
 
هەرچی سەڵاحە، یاوەری هەڵبژاردەی میسر بوو لە سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی گینیا بە 2 - 1 گۆڵ و یارییەکە لە شاری مەراکیشی مەغریب بەڕێوەچوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە