گالەری

 
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ماوەی چەند رۆژێکە لە چینە و ئەمڕۆ لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوسترالیا یارییدەکات.
 
ئەرجەنتین بەسەرکردایەتی لیۆنێل مێسی، خۆی بۆ ئەم یارییە دۆستانەیە ئامادەکردووە کە لە چوارچێوەی هەفتەی فیفادا بەڕێوەدەچێت، لە کاتی چوونی هەڵبژاردەکە بۆ وڵاتەکە لەلایەن هاندەرانی چینەوە پێشوازییەکی گەورە لە هەڵبژاردەکە و مێسی کرا، ئەمڕۆ هەزاران هاندەر لە یاریگە ئامادەدەبن بۆ بینینی لیۆ لە نزیکەوە.
 
یارییەکە کاژێر 15:00 بەکاتی باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت، ئەرجەنتین دەیەوێت یاریزانەکانی لە یەکدی دانەبڕێن و خۆی بۆ کۆپا ئەمریکای داهاتوو و پاڵاوتنەکانی مۆندیال ئامادەبکات، ئوسترالیاش دەیەوێت بەهێزەوە بەشداری لە جامی ئاسیای داهاتوو و پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 بکات.
 
دوای ئەم یارییە دۆستانەیە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یارییەکی دیکەی دۆستانە ئەنجامدەدات و رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە جاکارتا بەرامبەر ئەندەنووسیا یارییدەکات.