یوفا بیر لە رێکخستنی پاڵەوانێتییەکی نوێ دەکاتەوە

رووداو دیجیتاڵ

 

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بیر لە رێکخستنی پاڵەوانێتییەکی نوێ دەکاتەوە و یارییەکانی لە ئەمریکا بەڕێوەدەچن.
 
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا یوفا، لە ساڵی 2024 دەست بە رێکخستنی پاڵەوانێتییەک دەکات، پێش بەڕێوەچوونی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ و 4 یانەی گەورەی ئەوروپا تێیدا بەشداردەبن، لەنێویاندا پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.
 
رۆژنامەکە لەو بارەیەوە دەڵێت "لە پاڵەوانێتییەکەدا 4 یاری دەکرێن، دوو یاریی قۆناخی پێشکۆتایی، یارییەکی دەستنیشانکردنی پلەی سێیەم و چوارەم و یاریی کۆتایی، یارییەکانیش لە ناوەڕاستی مانگی هەشت بەڕێوەدەچن و بەشێوەیەکی سەرەتایی یارییەکان لە ئەمریکا بەڕێوەدەچن".
 
بیرۆکە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتییە بۆ برەودانە بە چامپیۆنزلیگ لە جیهاندا، لەگەڵ ئەوەش بەرزکردنەوەی داهاتە بۆ پاڵەوانێتییەکە و یانەکان.
 
یوفا وەک گەورەترین دەستەڵاتی تۆپی پێ لە کیشوەری ئەوروپادا، هەمیشە بە پشتیوانی فیفا هەوڵدەدات بیرۆکەی نوێ بێنێتە نێو بەرنامەی کارەکانی و برەو بە خول و پاڵەوانێتییەکانی بدات، بۆ ئەوەی ئاستی یارییەکە زیاتر بەرەو پێشەوە ببات.