ئالیانز ئارێنا.. ئەو یاریگەیەی دوو یۆرۆی لەسەریەک تێدا دەکرێت

15-06-2021
ئالیانز ئارێنا
ئالیانز ئارێنا
A+ A-

رووداو دیجیتال 

ئالیانز ئارێنا، ماڵە گەورەکەی بایرن، ئەو یاریگەیەی کە مێژوویێکی نوێی لەگەڵ تۆپی پێی ئەڵمانیا و باڤارییەکاندا هەیە، بەڵام مایەی ترس و تۆقینە بۆ ئەوانەی وەک میوان یاری تێدا  دەکەن.

لە سآڵی 2002 بناخەی ئەم یاریگەیە داندرا، بڕی 340 ملیۆن یۆرۆ تێچووی دروستکردنەکەی بوو، لە ساڵی 2005 و دروست بۆ یارییەکانی مۆندیالی 2006 کرایەوە.

سەرەتا دوو یانە خاوەنی ئەم یاریگە بوون، یانەی بایرن میونشن بە رێژەی 50٪ و یانەی میونشن 1860 بە رێژەی 50٪کەی دیکە، بەڵام بەر لە چوار سآڵ یانەی میونشن 1860 پشکەکانی خۆی بە بایرن فرۆشتەوە و پارەیەکی خەیاڵیی وەرگرت.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ یارییە گرنگ و چارەنووسسازەکان ئەم یاریگەیە دیاری دەکات و یاری لێدەکات، لە مۆندیالی 2006 ـدا شەش یاری لەم یاریگەیە کرا، دوو جار هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بردنەوەی تێدا تۆمارکرد.

یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای 2012ـش لەم یاریگەیەدا دەکرێت، هەروەها بڕیارە لە یۆرۆی داهاتووشدا چەندین یاری لەم یاریگەدا بەڕێوەبچێت کە لە ساڵی  2024 وڵاتی ئەڵمانیا میوانداریی یۆرۆ دەکات.

لەم یۆرۆیەشدا سەرجەم یارییەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە کۆمەڵەی شەشەمدا لە ئالیانز ئارێنا بەڕێوەدەچن، لەگەڵ یارییەک لە قۆناخی پێشکۆتایی.

ئالیانز ئارینا 75 هەزار هاندەر دەگرێت، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەم یۆرۆیەدا تەنیا رێگەی پێدراوە 14 هەزار هاندەر بێنە یاریگەوە.

لەم یۆرۆیەشدا سەرجەم یارییەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە کۆمەڵەی شەشەمدا لە ئالیانز ئارێنا بەڕێوەدەچن، لەگەڵ یارییەک لە قۆناخی پێشکۆتایی.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە