گەڕێکی نوێی لالیگا بە دوو یاریی دەستپێدەکات

15-06-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لالیگا
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەمشەو یارییەکانی گەڕی 29ـی لالیگا دەستپێدەکەن، دوو یاریی بەڕێوەدەچن و سێڤییاش دەیەوێت جێگەی خۆی لە پلەی سێیەم بەهێزتر بکات.

کاژێر 20:30 دوای بردنەوەی لە ریال بێتیس لە دێربیی ئەندەلۆسدا، سێڤییا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر لیڤانتی یارییدەکات.

بەر لەم یارییە سێڤییا لە پلەی سێیەمە بە 50 خاڵ، لیڤانتی 34 خاڵی هەیە و پلەی دوازدەیەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

لە یارییەکی دیکەدا کە کاژێر 23:00 بەڕێوەدەچێت، یانەی ریال بێتیس لەسەر یاریگەی پینتۆ ڤیامارین، بەرامبەر گرانادا یارییدەکات و دەیەوێت قەرەبووی ئەو دۆڕانە بکاتەوە کە بەرامبەر سێڤییای هاوشاری تووشیبوو.

بێتیس بە 33 خاڵ لە پلەی سێزدەیەمە و گراناداش لە پلەی نۆیەم 41 خاڵی هەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە