"مێندی به‌ یه‌ك ته‌له‌فۆنی زیدان خۆی به‌ده‌سته‌وه‌دا"

15-06-2019
ئیحسان تاهیر
A+ A-
رووداو ـ هه‌ولێر

سه‌رۆكی یانه‌ی لیۆنی فه‌ره‌نسی، رایگه‌یاند فێرلاند مێندی یاریزانی فه‌ره‌نسی نه‌یتوانی له‌ به‌رامبه‌ر ته‌له‌فۆنێكی زینه‌دین زیدان خۆڕاگر بێت.

جان میشێل ئۆلاس، سه‌رۆكی یانه‌ی لیۆن، رایگه‌یاند په‌یوه‌ندیكردنی زیدان به‌ مێندییه‌وه‌ كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه‌مان بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید و گوتی "مێندی نه‌یتوانی له‌ به‌رامبه‌ر یه‌كه‌م ته‌له‌فۆنی زیدان خۆڕاگر بێت و بڕیاریدا بچێته‌ ریال مه‌درید".

ریال مه‌درید به‌ بڕی 48 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ مێندی كردووه‌و دوای ئه‌و گرێبه‌سته‌، سه‌رۆكی لیۆن گوتی "من و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید هاوڕێی یه‌كدین و په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌ نێواندا هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌ هه‌میشه‌ كاریگه‌ری به‌سه‌ر دانوستانه‌كانی نێوانمانه‌وه‌ هه‌یه‌".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە