پاریس دەستبەرداری یاریزانێکی دەبێت

15-05-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن فابیان رویز پاریس سانجێرمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی کارگێڕیی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، لە هاویندا دەستبەرداری یاریزانێکی دەبێت، بەڵام مەرجی هەیە.
 
رۆژنامەی لی 10 سپۆرتی فەرەنسی دەڵێت "یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەیە دەستبەرداری فابیان رۆیز، یاریزانی ئیسپانیی یانەکەی ببێت، لە گواستنەوەی هاوینەدا، بەڵام بەمەرجی ئەوەی 40 ملیۆن یۆرۆی دەستبکەوێت."
 
بەپێی سەرچاوەکە، پاریس سانجێرمان دەیەوێت بە دەستبەرداربوون لەو یاریزانە خۆی لە یاسای یاریی خاوێن بپارێزێت، بەتایبەت کە یاریزانەکەی بە 23 ملیۆن یۆرۆ لە ناپۆلی کڕیووە و ئەگەر بەو پارەیە بیفرۆشێت لە رووی داراییەوە سوودێکی زۆری بۆ یانەکە دەبێت.
 
بەپێی هەواڵی میدیای ئیتاڵیا و فەرەنسا، یانەی یوڤێنتوس گرنگی بە تواناکانی ئەو یاریزانە دەدات و ئامادەیە گفتوگۆ لەبارەی گواستنەوەی یاریزانەکەوە لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان بکات.
 
فابیان رۆیز لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا 36 یاریی بەدرێسی پاریس سانجێرمانەوە ئەنجامداوە، 3 گۆڵی تۆمارکردووە و 2 ئاسیستی هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە