گواردیۆلا ئامادەبوونی یاریزانێکی بۆ بەرامبەر ریال مەدرید دووپاتکردەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی بەشداریکردنی یاریزانێکی یانەکەی لە یارییەکەی بەرامبەر ریال مەدرید دووپاتکردەوە.
 
بەهۆی ئەوەی رودری، لە یاریی بەرامبەر ئێڤێرتۆن لە دوایین خولەکەکانی یارییەکەدا هەستی بە ئازارێکی کەم کرد گۆڕانکاریی پێکرا، ئەمەش لەلایەن میدیا و هاندەرانەوە پرسیاری دروستکرد، کە ئایا ئەو یاریزانە بۆ یاریی بەرامبەر ریال مەدرید ئامادەدەبێت یان نا.
 
گواردیۆلا لەبارەی ئەو یاریزانەوە رایگەیاند، رودری سەلامەتە، تەنیا ئەوەی دیارنییە یارییدەکات، ناتان ئاکێیە کە بەشداریی لە یاریی چووندا نەکرد و بەرامبەر ئێڤێرتۆنیش ئامادەنەبوون.
 
لە یارییەکەی بەرامبەر ئێڤێرتۆن گواردیۆلا پشووی بە کیڤن دیبرۆین دا، نیوەی دووەم یاریی بە بێرناردۆ سیلڤا و جاک گرێلیش کرد، بۆ ئەوەی یاریزانەکانی بە ئارامییەکی زۆرەوە بۆ یارییەکە ئامادەبن.
 
رۆژی چوارشەممە کاژێر 22:00 لە یاریگەی ئیتیحاد، یانەی مانچێستەر سیتی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر یانەی ریال مەدرید یارییدەکات، براوەی یارییەکە دەگاتە یاریی کۆتایی.