ڤیدیۆ؛ گاڵاتەسەرای مێژوویەکی پڕشنگداری تۆمارکرد

16-05-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن گاڵاتەسەرای
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی گاڵاتەسەرای بۆ جاری هەژدەیەم نازناوی جامی تورکیای بردەوە، دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر یانەی ئاکهیسار سپۆر بەدەستهێنا.

هەردوو یانە لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا لە سیڤاس رووبەڕووی یەکبوونەوە، گاڵاتەسەرای یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.

لە خولەکی 56 ئالڤێس ماتۆ گۆڵێکی بۆ شارەوانی ئاکهیسار سپۆر تۆمارکرد، بەڵام دوای ئەوە گاڵاتەسەرای وەڵامێکی بەهێزی دایەوە و لە خولەکی 80 لە رێگەی ستان گۆمێس بەلێدانی سزا ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، دوای هەشت خولەک سوفیان فیگۆلی یانەکەی کردە خاوەنی دوو گۆڵ، لە خولەکی 90 مبای دیانی سەنیگالی گۆڵی سێیەمی گاڵاتەسەرای تۆمارکرد و نازناوی پاڵەوانێتییەکەی یەکلاییکردەوە.

بەبردنەوەی ئەم نازناوە گاڵاتەسەرای، دوای سێ ساڵ بووەوە پاڵەوان و بۆ جاری هەژدەیەم وەک خاوەنی زۆرترین نازناوی پاڵەوانێتییەکە چووە سەر سەکۆی نازناوەکان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە