راهێنەری لازیۆ و ئاتالانتا باس لە یاری جامی ئیتاڵیا دەکەن

15-05-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن جامی ئیتاڵیا
A+ A-
رووداو - هەولێر

پێش دەستپێکردنی یاری لازیۆ و ئاتالانتا، راهێنەرانی هەردوو یانەی لەو کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا باسیان لە یانەکانیان کرد، ئینزاگی دەڵێت، یارییەکە لە یاریگای خۆمانە ئەمەش سوودی دەبێت بۆ ئەوەی یارییەکە ببەینەوە، گاسپرینیش دەڵێت، بردنەوەکانی ئەم وەرزەمان لە لازیۆ هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی یارییەکە ببەینەوە.

ئینزاگی گوتی: ئەمساڵ دووجار روبەڕووی یەکدی بووینەتەوە، ئێمە هەردوو یارییەکەمان دۆڕاند، بەڵام ساڵانی رابردوو لە زۆربەی یارییەکاندا ئێمە براوە بووین، بەڵام وانەمان لەم یارییانە وەرگرتووە، ئێمە رووبەڕووی یانەیەکی بەهێز دەبینەوە و را‌هێنەرێکی زۆر باشیان هەیە، ئەوەی تایبەت بێت بە یانەکەمان، هەموو یاریزانەکان ئامادەن، ئەم یارییە زۆر گرنگە چونکە لە نێو یاریگا و هاندەرانمان یاریدەکەین، ئەوە پاڵپشتێکی زۆر باش دەبێت بۆ یانەکەمان، یاریزانەکان متمانەی زۆریان بەخۆیان هەیە، دەزانین ئەوان لە باشترین یاریزانەکانن، بە هیوام یارییەکە لە سوودی ئێمە کۆتاییپێبێت، با ببینین بزانین چی روودەدات لە یارییەکەدا.


دواتر گاسپرینیش لەسەر یارییەکەی قسەی خۆی هەبوو و گوتی: هەلێکی زۆر باش و زێڕێنمان لەبەردەمدایە، لازیۆ یانەیەکی زۆر بەهێزە، بەڵام یانەکەمان ئەم وەرزە ئاستێکی زۆر بەرزی پێشکەشکردووە، لەبەر ئەوە توانای ئەوەمان هەیە لەم یارییەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنین، یارییەکەمان زۆر قورسە، بەڵام ئێمە دەزانین توانامان چەندە، لەم یارییەدا یانەی دیاریکراو نییە بۆ بردنەوە، یاری کۆتایی تایبەتمەندی خۆی هەیە، ئەنجامەکانی ئەم وەرزەمان بەرامبەر لازیۆ هۆکارێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لێیان ببەینەوە، بەڵام نابێت ئەوەش لەبیر بکەین لازیۆ بە دوای تۆڵەدا دەگەڕێت و دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت یارییەکە بباتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە