ئەیاکس بۆ جاری 34مین بووە پاڵەوان

16-05-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن خولی هۆڵەندا
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ئەیاکس لە دوایین گەڕی خولی هۆڵەندا سەرکەوتنی تۆمارکرد و نازناوی خولی هۆڵەندای بەدەستهێنا.

لە دوایین گەڕی خولی هۆڵەندیدا ئەیاکس بووە میوانی دی گراڤشاپ و یارییەکەی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە.

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 37 لاس شۆنێ گۆڵی یەکەمی بۆ ئەیاکس تۆمارکرد، سێ خولەک دوای ئەم گۆڵە دی گراڤشاپ لە رێگەی یوسف جەبەلی ئەنجامەکەی راستکردەوە، دواتر لە خولەکی 44 نیکۆلاس تالیاڤیکۆ بۆ جاری دووەم تۆڕی یانەی خاوەن یاریگای هەژاند.

لە گێمی دووەمیشدا لە خولەکەکانی 67 و 87دا دوشان تادیچ دوو گۆڵی دیکەی بۆ ئەیاکس تۆمارکرد و سەرکەوتنی بۆ یانەکەی مسۆگەرکرد.

بەم بردنەوەیە ئەیاکس بووە پاڵەوانی خولی هۆڵەندا و بۆ جاری 34مین لە مێژوویدا نازناوەکەی بەرزکردەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە